کرۆس قسەیەکی سەیر لەسەر یانەکەی دەکات


تۆنی کرۆسی یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەی ریاڵ مەدرید قسەیەکی سەیر لەسەر یانەکەی دەکات و دەڵێت دەبێت خۆمان بگەیەنین بە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.

دوای شکستەکەی یانەی ریاڵ مەدرید بەرامبەر بە یانەی ریاڵ سۆسیداد تۆنی کرۆسی ئەڵمانی رایگەیاند ئێستا بە تەواوی خولەکەمان لە دەستداوەو بۆ ئەو یاریانەشی کە ماومانە دەبێت هەوڵی بردنەوە بدەین بۆ ئەوەی لە پلەیەک بین بگەین بە یارییەکانی قۆناغیکۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە وەرزی داهاتوو کە ئێستا ریاڵ مەدرید لە بەرشەلۆنەی یەکەمەوە ١٦ خاڵ دوورە.





PM:10:59:14/01/2018