ریاڵ مەدرید رۆناڵدۆ و بڕێک پارە بە نەیمار دەدات


یانەی ریاڵ مەدرید دەیەوێت بە هەرشێوەیەک بێت وەرزی داهاتوو نەیمار بکڕێت و بۆ ئەو مەبەستەش دەیەوێت رۆناڵدۆ و بڕێک پارە بداتە یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی لە پێناو هێنانی ئەو ئەستێرە بەرازیلییە.

رادیۆ کادێنا سیری ئیسپانی بڵاوی کردەوە یانەی ریاڵ مەدرید سوورە لەسەر هێنانی نەیمار بۆ یانەکەی لە هاوینی داهاتووداو دەیەوێت بە هەرشێوەیەک بێت ئەو ئەستێرەیە بکڕێت،بەڵام نەیمار مەرجی ئەوەی هەیە رۆناڵدۆ لە یانەکە بڕوات و لە ئێستاشدا ئیدارەی ریاڵ مەدرید دەیەوێت رۆناڵدۆ بداتە پاریس سانجێرمان و بڕێك پارەش لە پێناو هاتنی نەیمار بۆ ریاڵ مەدرید.





PM:11:32:14/01/2018