ڤیدیۆ:بەرشەلۆنە کۆتایی بە گرێکوێرەی سۆسیداد هێنا


لە خولی ئیسپانیا یانەی بەرشەلۆنە کۆتایی بە گرێکوێرەی ئەنوێتای یانەی ریاڵ سۆسیداد هێناو توانی ٤-٢ توشی دۆران بکات.

بەرشەلۆنە لە دەرەوەی یاریگای خۆی یاریکرد، هەرچەندە ٢-٠ لە دواوەبوو، بەڵام توانی چوار گۆڵ لە لایەن یاریزانان پاولینهۆ و سوارێز دوو گۆل و میسی تۆمار بکات و یاریەکە بە ئەنجامی ٤-٢ لە یانەی ریاڵ سۆسیداد بباتەوە.

ئێستا بەرشەلۆنە ٥١ خاڵی هەیەو پێشەنگی خولەکەیەو ١٩ خاڵ لە پێشی ریاڵ مەدریدەوەیە.







AM:12:47:15/01/2018