رۆناڵدۆ بڕیارێکی قورس دەدات
رۆژنامەی ئاسی
ئیسپانی بڵاوی کردۆتەوە، رۆنالدۆ بڕیارێکی قورس دەدات و لە گواستنەکانی زستانەی
داهاتوو دەگەڕێتەوە بۆ یانەی مانچستەریونایتدی ئینگلیزی.
رۆژنامەکە هۆکاری
چوونی ئەو یاریزانە بۆ ریزەکانی شەیتانە سوورەکان و جێهێشتنی یانەی ریاڵ مەدرید
ئاشکرا دەکات و بڵاوی کردۆتەوە ئەو یاریزانە نیگەرانە لە ئیدارەی یانەکەی بەهۆی
ئەوەی پشتگوێیان خستووە لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی و پێی وایە خیانەتیان
لێکردووە.
هەروەها رۆناڵدۆ
لە سەرۆکی یانەکەشی فلۆرنتینۆ پێریز
نیگەرانە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی هەوڵی هێنانی نیماڕ دەدات و دەیەوێت بۆ شوێنەکەی
گرێبەستی لەگەڵ بکات.
PM:07:37:15/01/2018