زیدان لەسەر بردنەوە لە پاریس سانجێرمان قسەی خۆی کرد



لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا پێش رووبەڕووبونەوەی یانەی پاریس سانجێرمان کە تایبەت بە یاری ریاڵ سۆسیداد بۆی سازکرابوو، زیدانی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید بەشداریکردوو باسی یاریەکەی پاریس سانجێرمانی کرد.

لە کاتی کۆنگرەکەدا رۆژنامەنوسێک پرسیاری لە زیدان کرد ئایا لە پاریس سانجێرمان دەبەنەوە، لە وەڵامدا زیدان رایگەیاندئێمە نازانین چی رودەدات لە یاریەکەدا بەڵام هەموو هەوڵی خۆمان دەدەین بۆ بردنەوەی ئەو یاریەو دورخستنەوەی یانە پاریسیەکە.

لەسەر یاری ریاڵ سۆسیدادیش وتی، وای دەبینم یارییەکی زەحمەت بێت بۆیە دەبێ پێش یاری پاریس سانجێرمان بیر لە یاری ریاڵ سۆسیداد بکەینەوە.






PM:11:04:09/02/2018