ڤیدیۆ:ریاڵ مەدرید پاریس سانجێرمانی بە شکستەوە ناردەوە


لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا یانەی ریاڵ مەدرید پاریس سانجێرمانی بە شکستەوە ناردەوەو توانی ٣-١ یاریەکەی لە یاریگای بێڕنابیۆ لێ بباتەوە.

لە گێمی یەکەم هەردوو یانە بە گۆڵێک یەکسانبوون کە گۆڵی پاریس رابیۆت تۆماری کردوو گۆڵی ریاڵ مەدریدیش رۆناڵدۆ تۆماری کرد.

لە گێمی دووەم ریاڵ مەدرید توانی لە خولەکەکانی ٨٣، ٨٧ دوو گۆڵ لە لایەن رۆناڵدۆ و مارسێلۆوە تۆمار بکات و سەرکەوتن بە دەست بێنێت.

یاری گەڕانەوە لە یاریگای یانەی پاریس سانجێڕمان دەبێت و ئەو یانەیە دەبێت بە جیاوازی دوو گۆڵ یاریەکە بباتەوە.







AM:01:01:15/02/2018