ڤیدیۆ:بەرشەلۆنە بە ئەنجامێکی باشەوە گەڕایەوە


لە یاری چوونی قۆناغی شازدەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا یانەی بەرشەلۆنە لە ئینگلتەرا بە ئەنجامێکی باشەوە گەڕایەوەو لەگەڵ یانەی چێڵسی ئینگلیزی بە گۆڵێک یەکسانبوو.

لە گێمی یەکەم هەردوو یانە نەیانتوانی هیچ گۆڵێک تۆمار بکەن و ئەم گێمەیان بە بی گۆڵ کۆتایی پێهێنا.

لە گێمی دووەم یانەی چێڵسی لە خولەکی ٦٣ لە لایەن ولیانەوە دەستپێشخەری کردوو توانی گۆڵێک تۆمار بکات و پێش بکەوێت.

پاشان بەهۆی هەڵەیەکەوە یانەی بەرشەلۆنە توانی گۆڵی یەکسانبوونەوە لە لایەن میسیەوە لە خولەکی ٧٥ تۆمار بکات و یانەکەی لەشکست رزگار بکات.







AM:01:04:21/02/2018