ڤیدیۆ:بایرن میونخ گۆڵبارانی بێشکتاشی تورکی کرد
لە خولی یانە
پاڵەوانەکانی ئەوروپاو لە یاری چوندا، یانەی بایرن میونخی ئەڵمانیا لە ناو یاریگای
خۆیدا، گۆڵبارانی یانەی بەشکتاشی تورکی کردوو توانی بە ئەنجامی ٥-٠ یاریەکەی لێ
بباتەوە بە رێژەیەکی زۆر خۆی لە قۆناغی داهاتوو نزیک بکاتەوە.
بایرن میونخ توانی
بە پێنج گۆڵی یاریزانان: مۆلەر و لیڤاندۆڤسکی هەریەکەو دوو گۆڵ و کۆمان بردنەوە
تۆمار بکات وهێزی خۆی نیشانی یانە تورکیەکە بدات.
لە یاری گەڕانەوە
یانەی بەشکتاش بە تۆمارکردنی ٦ گۆڵ دەگاتە قۆناغی داهاتوو کە ئەمەش بەرامبەر بە
یانەیەکی وەکوو بایرن میونخ زەحمەتە.
AM:01:11:21/02/2018