یانەی ریاڵ مەدرید بڕیاری فرۆشتنی گاریس بەیڵی دا


رۆژنامەی مارکا بڵاوی کردۆتەوە، یانەی ریاڵ مەدرید بڕیاریداوە لە گواستنەوەکانی هاوینەی داهاتوو دستبەرداری ئەستێرەی یانەکەی گاریس بەیڵی وێلزی ببێت و ئەو یاریزانە بفرۆشێت.

رۆژنامەکە ئاشکرای کردووە زیدان لە ئاستی ئەو یاریزانە رازی نیە، بۆیە بڕیاریداوە بیفرۆشێت و بۆ ئەو مەبەستەش ئیدارەی یانەکەی لە فرۆشتنی ئەو یاریزانە ئاگادار کردۆتەوە.

بەیڵ ئەم وەرزە خراپترین وەرزی لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید بەڕێکردووەو زۆربەی بە پێکانەوە بەسەر بردووەو تا ئێستاش نەبۆتە یاریزانی سەرەکی یانەکەی.





PM:07:29:22/02/2018