زیدان داوای لێبووردن دەکات


زیدانی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید داوای لێوبردن لە یاریزانێکی یانەکەی سیبایۆس دەکات.

زیدان لە یاری نێوان لیگانێس و ریاڵ مەدرید سیبایۆسی بۆ ماوەی ٣٠ چرکە یاری پێکردوو، ئەمەش ئەو یاریزانەی دڵتەنگکرد.

ئەمڕۆ ئەو راهێنەرە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بەشداری کردو رایگەیاند من داوای لێبووردن لەو یاریزانە دەکەم و قسەشم لەگەڵ کردووەو کۆتایی بە هەموو شتێک هاتووە، راستە زۆر ناخۆشە ئەو کاتە کەمە یاری بکەیت لە یاریگادا.

پاشان باسی گاریس بەیڵیشی کردوو وتی ئەو یاریزانێکی زۆر گرنگە لە یانەکەمدا وەکوو هەموو یاریزانەکانی تر، من نامەوێت توشی پێکان ببێتەوە دەمەوێت زۆر بە باشی ئامادە بێت تا یاری بە سەرەکی پێبکەم.





PM:07:57:23/02/2018