گۆمێز بڕیاری چونی لە بەرشەلۆنە دا


گۆمێزی پۆرتوگالی و یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەی بەرشەلۆنە بڕیاریداوە ئەم وەرزە کۆتا وەرزی بێت لە یانەی بەرشەلۆنەو چیتر یاری لەم یانەیە نەکات.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاوی کردەوە گۆمێز قسەی لەگەڵ ئیدارەی یانەکەی کردووە تا دەستبەرداری ببن و یانەی بەرشەلۆنەش بە داواکەی ئەم یاریزانە رازی بووە.

بە قسەی رۆژنامەکە گۆمێز وەرزی داهاتوو لە بەرشەلۆنە یاری ناکات و پەیوەندی بە یانەیەکی ترەوە دەکات ، کە یانەی تۆتنهام و یۆڤانتۆس نزیکترین یانەن لەو یاریزانەو هەوڵی هێنانی دەدەن.





PM:10:47:18/04/2018