دادوەری یاری ریاڵ مەدرید و بایرن میونخ بناسە


یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا یۆفا، ئەمڕۆ دووشەممە دادوەری یاری نێوان بایرن میونخ وریاڵ مەدریدی لە یاری چوونی قۆناغی پێش کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دیاری کردوو دادوەرێکی هۆڵندی بۆ بەڕێوەبردنی یاریەکە دەستنیشان کردووە.

دادوەری یاریەکەش بیورن کیوپرسی هۆڵندی و تەمەن ٤٥ ساڵەو پیشتر چەندین یاری بەهێزی لە خولی یانە پالەوانەکانی ئەوروپا بەڕێوە بردووەو کە دیارترینیان یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ساڵی ٢٠١٤ی نێوان ریاڵ مەدرید و ئاتلەتیکۆ مەدرید بووە.

بڕیارە یاریەکە رۆژی چوارشەممە لە ئەڵمانیاو لە یاریگای ئەلیانز ئەرینا ئەنجام بدرێت.





PM:08:36:23/04/2018