بزانە کلۆپ لەسەر یاری کۆتایی چی دەڵێت


لە پرێس کۆنفرانسێکی هەواڵیدا یۆرگن کلۆپی راهێنەری لیڤەرپوڵ لە پێش یاری کۆتایی بەشداری کرد و باسی لە یاریەکە کرد.

کلۆپ رایگەیاند ئێمە شایستەی یاری کۆتایین، بە هەوڵی خۆمان توانیومانە ئەو کارە بکەین،یانەی ریاڵ مەدرید ئەزموونی باشترەو ئەم خولەش پێویستی بە ئەزموونە، بەڵام ئێمە ئەم وەرزە باشترین ئەنجاممان تۆمار کردووەو زۆرترین گۆڵمان لە خولەکەدا تۆمارکردووە.

پاشان ستایشی زیدانی کرد و رایگەیاند ئەو یەکێکە لە باشترین راهێنەرەکانی جیهان وئەگەر بەیانی توانی نازناوی سێیەمی خولی یانە پاڵەوانەکان بباتەوە ئەوا کارێکی کردووە کەس نەیکردووە.





AM:02:52:26/05/2018