چی لەپشت ئاهەنگێڕانی رۆناڵدۆوەیە؟
رۆژناڵدۆ دوای یەکسانبوونیان لەگەڵ ئیسپانیا ٣ بە ٣ ئاهەنگی گێرا، ماڵپەڕێکی ئاشکرای دەکات پەیوەندی بە مێسی کێبەرکاری بەهێزی جیهانەوە هەیە.
لە یاری بورتغال و ئیسپانیا کە لە دوا خولەکدا رۆناڵدۆ بە لێدانێکی راستەوخۆ لەگەڵ ئیسپانیا یەکسانی کردەوە بە ٣ - ٣ گۆڵ، دەست بەریشیدا هێنا، تۆڕی هەواڵی " ئیسپنی ئیسپانی " ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە دەستهێنانی رۆناڵدۆ بەریشیدا ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە پیاوە ریشنەکە" مێسی " باشترین یاریزانی جیهان نییە، بەڵکو" منم ".
رۆناڵدۆ لەیاری نێوان بورتغال و ئیسپانیا سێ گۆڵی تۆمارکرد و بەمەش هاتریکی بۆ خۆی نووسیەوەو ١١ ژمارەی پێوانەیی جیهانی شکاند.
PM:11:53:16/06/2018