میسی دانی بە هەموو شتێک نا


لە یاری نێوان ئەرجەنتین و ئایسلەندا لە مۆندیالی ٢٠١٨ی روسیا، میسی لێدانێکی سزای لەدەستداو هەڵبژاردەکەی لە بردنەوە بێبەش کرد.

لە دوای یاریەکە میسی دڵتەنگی خۆی بە یەکسانبوونی هەلبژاردەکەی و لەدەستدانی لێدانە سزاکە دەربڕی و رایگەیاند زۆر هەست بە دڵتەنگی و ئازار دەکەم، من هەموو بەرپرسیارێتیەک لەم یەکسانبوونە دەگرمە ئەستۆی خۆم و خۆم.

وتیشی راستە دەستپێکمان باش نەبوو بەڵام لە دوو یاری داهاتوودا هەوڵی بردنەوە دەدەین و ئێمە زۆر باش یاریمان کرد، تەنها نەمانتوانی یاریەکە ببەینەوە، ئێمە شاری سێ خاڵ بووین، بەڵام ئێستا دەبێت بیر لە یارییەکانی تر بکەینەوە.





PM:01:19:17/06/2018