ڤیدیۆ:ئینگلتەرا بە زەحمەت لە تونسی بردەوە


لە یارییەکانی مۆندیالی ٢٠١٨ی روسیا، هەڵبژاردەی ئینگلتەراو تونس لە گروپی حەوتەم بە یەکگەیشتن و لە ئەنجامدا هەڵبژاردەی ئینگلتەرا زۆر بە زەحمەت توانی ٢-١ یاریەکە بباتەوە.

سەرەتا هاری کەین توانی ئینگلتەرا بە گۆڵێک پێشبخات، بەڵام هەر لە گێمی یەکەم تونس بە لێدانی سزا لە لایەن یاریزان؛ ساسی ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە.

لە گێمی دووەم و لە خولەکی ٩١دا، هاری کەین گەیشتەوە گۆڵی ئینگلیزەکان و توانی گۆلی دووەم و بردنەوەی هەڵبژاردەکەی تۆمار بکات ویەکەم سێ خاڵ بەدەست بێنن.







PM:11:14:18/06/2018