ڤیدیۆ:رۆناڵدۆ بردنەوەی بۆ پۆرتوگال بەدەستهێناو مەغڕیب لە مۆندیال دەکرا


لە مۆندیالی ٢٠١٨ی روسیا، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەڵبژاردەی پۆرتوگال توانی ١-٠ لە مەغریب بباتەوەو ئەو هەڵبژاردەیە لە مۆندیال بکاتە دەرەوە.

یاریەکە لە گروپی دووەمی مۆندیالی ٢٠١٨ ئەنجامدراو پۆرتوگال توانی بە گۆڵێکی رۆناڵدۆ یاریەکە بباتەوە، کە گۆڵەکە ئەستێرەکەی ریاڵ مەدرید لە خولەکی ٤دا تۆماری کرد.

هەڵبژاردەی مەغڕیب زۆر هەوڵی یەکسانکردنەوەی ئەنجامی یاریەکەیداو چەند جارێک نزیکبوو لە گۆڵی یەکسانی بەڵام تا کۆتای یاریەکە هەر بەو ئەنجامە مایەوە.

ئێستا پۆرتوگال بە ٤ خاڵ یەکەمی گروپی دووەمی گرتووە.







PM:05:13:20/06/2018