ڤیدیۆ: ئەڵمانیا یەکەم بردنەوەی لە مۆندیال بەدەستهێنا
لە مۆندیالی ٢٠١٨ی
روسیا، هەڵبژاردەی ئەڵمانیا توانی یەکەم
بردنەوە بەدەست بێنێت و ٢-١ لە سوید بباتەوە.
هەرچەندە سەرەتا
سوید بە گۆڵی یاریزان" تویڤۆنین لە تایمی یەکەم پێشکەوتن، بەلام ئەڵمانیەکان
توانیان بە دوو گۆڵ وەڵامی سویدیەکان بدەنەوەو یاریەکە بە ئەنجامی ٢-١ ببەنەوە.
هەردو گۆڵەکەی
ئەڵمانیا رۆیس و کرۆس تۆماریان کرد، کە گۆڵەکەی کرۆیس لە خولەکی ٩٥ بوو.
ئێستا هەردوو
هەڵبژاردە هەریەکەو خاوەنی ٣ خاڵن و مەکسیک بە ٦ خاڵ یەکەمی ئەم گروپەیە.
PM:11:17:23/06/2018