یانەی ریاڵ مەدرید کڕینی نەیمار رەتدەکاتەوە


ئەمشەو یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی، لە سایتی رەسمی خۆیەوە بەیاننامەیەک بڵاودەکاتەوەو کڕینی نەیماری ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان و هەڵبژاردەی بەرازیل رەتدەکاتەوە.
دوای چوونی رۆناڵدۆ لە یانەی ریاڵ مەدرید و پەیوەندیکردنی بە یانەی یۆڤانتۆسەوە، لە ئێستادا یانە ئیسپانیەکە بە شوێن کڕینی یاریزانێکی ئەستێرە وێڵەو دەیەوێت شوێنی رۆناڵدۆ پڕبکاتەوە.
یانەی ریاڵ مەدرید رایدەگەیەنێت ئێمە هیچ دەستپێشخەرییەکمان نەبووە بۆ ئەوەی قسە لەگەڵ نەیمار بکەین، ئەگەر بمانەوێت ئەو یاریزانە بکڕین یەکەمجار قسە لەگەڵ یانەکەی دەکەین کە پاریس سانجێڕمانە نەک خودی یاریزانەکە بۆیە هەر هەواڵێک لەسەر پەیوەندیکردنی نەیمار بە ریاڵ مەدریدەوە بڵاو ببێتەوە دوورە لە راستیەوە.





PM:11:20:13/07/2018