رۆناڵدۆ هەموو شتێکی لەسەر هاتنی بۆ یانەی یۆڤانتۆس ئاشکرا کرد



ئەمرۆ رۆناڵدۆ لە یانەی یۆڤانتۆس پێشکەشی راگەیاندنەکان کراو ئەو یاریزانەش بەشداری لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی کردو باسی هاتنی بۆ یانە ئیتاڵیەکە کرد.
رۆناڵدۆ رایگەیاند هاتنم بۆ یانەی یۆڤانتۆس بە بڕیارێکی ئاسان نەبووە، ئێستا من لێرەم و نیگەرانیش نیم، ئێستا یانەی یۆڤانتۆس یەکێکە لە باشترین یانەکانی جیهان، من بەتەواوی بیرم کردەوە ئینجا هاتم بۆ ئێرە، پێشتر لە یاری کۆتایی چامپیۆنس لیگ ئەم بڕیارەم نەدابوو.
رۆناڵدۆ وتیشی یانەی یۆڤانتۆس تاکە یانە بووە کە منی ویستووە، ئێستا من هەوڵی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکان دەدەم، پێشتر ئەوەی لە یانەی مانچستەریونایتد بەدەستم هێناوە بڕوام نەکرد بەدەستی بێنم، ئێستاش هەوڵی هەموو شتێک دەدەم.
دواتر سپاسی یانەی یۆڤانتۆسی کرد کە دەرفەتی یاریکردنی پێداوەو وتی، یاریزانێک لەم تەمەنەی من دەچێتە خولی چین و قەتەر بەڵام من پەیوەندیم بە یەکێک لە باشترین یانەکانی جیهان کردووە کە یۆڤانتۆسە.
لە کۆتایدا وتی لە ٣٠ی ئەم مانگە راهێنانەکان دەستپێدەکەمەوەو کاتی یەکەم یاریشم لە لای سەرۆک و راهێنەرە.





PM:08:59:16/07/2018