رۆناڵدۆ لەسەر نەخۆشیەکەی هاتە دەنگ



لە رۆژی هەینی رۆناڵدۆی دیاردە بەهۆی هەوکردن لە سییەکانیدا لە دوورگەی ئیبێزا، بە پەلە رەوانەی نەخۆشخانەکراو چارەسەری پێویستی بۆ کرا.
دوای باشبوونەوەی لەو نەخۆشیەو وەرگرتنی چارەسەری پێویست، ئەو یاریزانە لە تویتەرەکەی پۆستێکی کردووەو باشبوونی تەندروستی خۆی بۆ هەموان دووپاتکردۆتەوە.
رۆناڵدۆ  لە تویتەر نویسویەتی ئێستا تەندروستیم باشەو هەر ئەمڕۆ دووشەممە نەخۆشخانە جێدەهێڵم.





PM:08:39:13/08/2018