لەسەر گەڕانەوەی بۆ ئەرجەنتین میسی بڕیارێکی قورس دەدات



ئەستێرەی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەرجەنتین لیۆنێل میسی، بڕیاریداوە لە ساڵی ٢٠١٨ هیچ یارییەک بۆ هەڵبژاردەی وڵاتەکە ئەنجام نەدات و نەگەڕێتەوە بۆ پێکهاتەی وڵاتەکەی.
رۆژنامەکانی ئەرجەنتین بڵاویان کردۆتەوە، میسی تا ساڵی ٢٠١٨ کۆتایی دێت چیتر یاری بۆ ئەرجەنتین ناکاتەوەو درێسی ئەو هەڵبژاردەیە ناپۆشێتەوە، بەڵام لەوانەیە بۆ ساڵی داهاتوو ٢٠١٩ جارێکی تر بگەڕێتەوە بۆ یاریکردن لە هەڵبژاردەکەی و  تا ئێستا بە یەکجاری بڕیاری کۆتایی نەداوە.






PM:11:27:14/08/2018