ڤیدیۆ:یۆڤانتۆسی رۆناڵدۆ یەکەم بردنەوەی تۆمارکرد
لە خولی ئیتاڵیاو لە یەکەم دەرکەوتنیدا، یانەی یۆڤانتۆسی رۆناڵدۆ، توانی یەکەم سەرکەوتن تۆمار بکات و رۆناڵدۆش ٩٠ خولەکی یاریەکە یاری کرد بەڵام سەرکەوتوو نەبوو لە گۆڵکردن.
یانەی یۆڤانتۆس توانی بە ئەنجامی ٣-٢ یاریەکە لە یانەی کییڤۆ ڤیرۆنا بباتەوە کە سێ گۆڵەکە سامی خدێرەو بۆنۆچی و بێرناردسکی لە خولەکی ٩٣ گۆڵی سێیەم و بردنەوەی تۆمارکرد.
بەم سێ خاڵە یانەی یۆڤانتۆس بە کاتی لە پێشەنگی خولەکەدایە.
PM:09:33:18/08/2018