ڤیدیۆ:یۆڤانتۆس بردنەوەی تۆمارکردو رۆناڵدۆی لەدەستدا



لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵیا لە دەرەوەی یاریگاکەی توانی ٢-٠ شکست بە یانەی ڤالنسیای ئیسپانی  بێنێتو  رۆناڵدۆشی لە کاتی یاریەکە لەدەستداو ئەو یاریزانەی بە کارتی سوور کرایە دەرەوەو لە یاری داهاتوو یاری ناکات.
یانەی یۆڤانتۆس توانی بە دوو گۆڵی یاریزانی بۆسنی، پیانیچ یاریەکە بباتەوە کە هەردو گۆڵەکە  بە لێدانی سزا تۆماری کرد.

هەر لەم گروپە یانەی مانچستەریونایتد ٣-٠ لە یانەی یۆنگ بۆیزی سویسرای بردەوەو گۆڵەکانیش پۆگبا دوو گۆڵ و گۆڵی سێیەمیش مارسیاڵ تۆماری کرد.








AM:12:53:20/09/2018