میسی بە باشترین یاریزانی دیاری کرا


ئەمڕۆ یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا میسی وەکو باشترین یاریزانی گەڕی یەکەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دیاری کرد.
بۆ باشترین یاریزانی گەڕی یەکەمی قۆناغی گروپەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، میسی و پۆگباو نەبیر فکیر و  میلنەر ناویان لە پاڵێوراوەکان بوو، بەلام میسی توانی زۆرترین دەنگی هاندەران بۆ خۆی  کۆبکاتەوەو بە براوەی یارییەکانی گەڕی یەکەمی خولەکە دیاری کرا.
دیاریکردنی باشترین یاریزانی هەفتە لە سایتی رەسمی یۆفاوە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری دەنگدانی هاندەران براوە دیاری دەکرێت.





PM:10:10:21/09/2018