کێ تۆپی زێڕینی ٢٠١٨ دەباتەوە؟ میدیاکانی ئیسپانیا ئاشکرا دەکەن



لە پاش راگەیاندنی ٣٠ یاریزانی کاندید بۆ بردنەوەی تۆپی زێڕینی ساڵی ٢٠١٨، لە ئێستا میدیاکانی ئیسپانیا ناوی ئەو یاریزانە ئاشکرا دەکەن کە زۆرترین چانسی بردنەوەی نازناوەکەی هەیەو نزیکترین یاریزانە لە تۆپە زێڕینەکەوە.
میدیاکانی ئیسپانیا دەڵێن بەهۆی ئەوەی مۆدریچ باشترین یاریزانی ئەوروپا بووەو خەڵاتی زە بێستی فیفاشی بردۆتەوە، ئەو یاریزانە نزیکترینە لە تۆپە زێڕینەکەوە پێش رۆناڵدۆ دەکەوێت.
هەروەها رۆژنەمەکانی ئیسپانیا لە دوای مۆدریچ رۆناڵدۆ بۆ بردنەوەی دووەم باشترین دەپاڵێون و لە پلەی سێیەمیش ئەنتوان گریزمانی فەرەنسی.
مۆدریچ توانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بباتەوەو باشترین یاریزانی مۆندیالی ٢٠١٨ بوو.




PM:08:29:09/10/2018