دۆدیک:دوای شکستەکەی کلاسیکۆ یاریزانەکانی ریاڵ مەدرید دەگریان



دۆدیکی پۆڵندی و گۆڵچی پێشووتری یانەی ریاڵ مەدرید، لە پاش هەشت ساڵ لە یاری کلاسیکۆی نێوان بەرشەلۆنەو ریاڵ مەدرید کە ئەوکات  یاریەکە ٥-٠ بە سودی بەرشەلۆنە کۆتایی هات، نهێنی ژوری جلگۆڕینی یانەکەی دەدەرکێنێت.
دۆدیک دەڵێت، لە دوای شکستەکە بەشێک لە یاریزانەکانی یانەی ریاڵ مەدرید دەگریان و هاواریان دەکرد، بەشێکی تریش سەری لە زەوی دانابوو، ژوری جلگۆڕینی یانەکە ماتەم بوو، لەوکاتەدا خۆسیە مۆرینیۆ هاتە ژوری جلۆڕینی و بە ئێمەی وت ئێمە تەنها یەک یارمان دۆڕاندووە سبەی راهێنان مەکەن و لەگەڵ خێزان و برادەرەکانتان بچنە دەرەوە ، ئێمە دەتوانین بە بردنەوەی نازناوی خولی ئیسپانیا ئەم شکستە لە بیر بکەین.





PM:07:24:10/10/2018