لێدوانەکانی مارادۆنا دژی میسی هەموان شۆک دەکات


لە نوێترین لێدوانیدا دژی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە، دیگۆ ئەرماندۆ مارادۆنا، هەموان شۆک دەکات و  ئەو یاریزانە بە شیاو نازانێت تا  کاپتنی هەڵبژاردەی تانگۆ بێت.
ماردۆنا دەڵێت" میسی بۆ ڕابەرایەتی ئەرجەنتین شیاو نیە  ئەو لە هەر یاریەک ٢٠ جار سەردانی توالێت دەکات میسی ئەرجەنتین و میسی بەرشەلۆنە جیاوازن و وەکو یەک نین، بەڵام ئەو یاریزانێکی گەورەیەو لەگەڵ رۆناڵدۆ باشترینی جیهانن.
هەروەها دەڵێت' با ئەو یاریزانە گەورە نەکەین راستە یاریزانێکی گەورەیە بەڵام هیچی بۆ هەڵبژاردەکەی پێ نیەو ئەگەر ببم بە راهێنەری ئەرجەنتین ئەوا بانگی ناکەمەوە.






PM:06:46:13/10/2018