ڤیدیۆ:بەرشەلۆنە توشی یەکسانبوون هات
لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە گەڕی چوارەمدا، یانەی بەرشەلۆنە لە ئیتاڵیا بووە میوانی یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی ولە ئەنجامدا ١-١ توشی یەکسانبوون هات.
هەردو یانەی دوای دروستکردنی چەند مەترسییەک لە گێمی یەکەم سەرکەوتوو نەبوون لە گۆڵکردن و ئەو تایمەیان بە بێ گۆڵ جێهێشت.
لە تایمی دووەم ماڵکۆم لە خولەکی ٨٣ یانەی بەرشەلۆنەی بە گۆڵێک پێشخست، دواتر ئیکاری توانی گۆڵی بەرامبەربوون لە بەرشەلۆنە بکاتەوەو یاریەکە ١-١ بە کۆتا بهێنێت.
بەم خاڵە بەرشەلۆنە ژمارەی خاڵەکانی بووە ١٠ خاڵ و یەکەمی کۆمەڵەکەیەو یانەی ئینتەریش بە ٧ خاڵ دووەمە.
ئەنجامەی گشت یاریەکانی ئەمڕۆ.
مۆناکۆ ٠-٤ کلۆپ بروچ
رید ستار ٢-٠ لیڤەرپوڵ
ئاتلەتیکۆ مەدرید ٢-٠ دۆرتمۆند
ئینتەرمیلان ١-١ بەرشەلۆنە
تۆتنهام ٢-١ ئایندهۆڤن
ناپۆلی ١-١ پاریس سانجێرمان
پۆرتۆ ٤-١ لۆکۆمۆتیڤ مۆسکۆ
شاڵکە ٢-٠ گالاتە سەرای
AM:01:28:07/11/2018