ڤیدیۆ:گۆڵەکەی رۆناڵدۆ بە جوانترینی ئەم هەفتەی خولی یانە پاڵەوانەکان دیاریکرا


گۆڵی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە یانەی مانچستەریونایتد، بە جوانترین گۆڵی ئەم هەفتەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دیاریکراو زۆرترین دەنگی بەدەستهێنا.
لە یاری نیوان یۆڤانتۆس و مانچستەریونایتد لە جەولەی چوارەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، رۆناڵدۆ توانی بە شێوەیەکی زۆر جوان گۆڵ لە داڤد دیخیای گۆڵچی یانەی مانچستەریونایتد بکات.
دواتر لە پێگەی رەسمی یۆفاوە گۆڵەکە کاندید کراو بە جوانترین گۆڵی هەفتە دیاریکرا.
رۆناڵدۆ ئەم وەرزە لە خولی یانە پاڵەوانەکان تەنها ئەو گۆڵەی کردووە.








PM:11:11:09/11/2018