ئەو هەواڵەی یانەی بەرشەلۆنە چاوەڕوانی بوو


ئەمڕۆ یانەی بەرشەلۆنە هەواڵێکی خۆشی پێگەشت کاتێک هەردو یاریزانی سەرەکی و بەتوانای یانەکەی میسی، و ئۆمتیتی گەڕانەوە.

بڕیارە سبەی یەکشەممە یانەی بەرشەلۆنە لە هەفتەی دوانزەیەمی خولی ئیسپانیا، میوانداری یانەی  ریاڵ بیتس بکات ویاریەکەش لە کاتژمێر  ٦:١٥ خولەک بەڕێوە دەچێت.
ئەمڕۆ پزیشکەکانی یانەی بەرشەلۆنە گڵۆپی سەوزیان بۆ هەردو یاریزان میسی و ئۆمتیتی هەڵکردو ئەو دوو یاریزانە بە تەواوی ئامادەن بۆ یاریەکە.
میسی و ئۆمتیتی دوای ئەوەی لە قۆڵ و ئەژنۆیان توشی پێکان هاتن یەکەمجارە ناویان لە لیستی یاریزانە بانگکراوەکانی یانەی بەرشەلۆنە دەبێت.
ڤاڵڤێردی ئەم یاریزانانەی بۆ یاریەکەی بیتس بانگکردوە.



 میسی،راکیتچ، مونیر، سیرجی رۆبێرتۆ،  بۆسکێتس، دینس سوارێز، ئارسور، ڤیدال، ئۆمتیتی، سوارێز، ئەلینا.رافینیا،تیرشتیگن، سیلیسن، سیمیدۆ، ماڵکۆم، پیکی، لینگلێت، ئەلبا،






PM:07:16:10/11/2018