یانەی ریاڵ مەدرید گورزێکی کوشندەی بەرکەوت


یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی گورزێکی کوشندەی بەردەکەوێت و دوو لە باشترین یاریزانەکانی بۆ ماوەیەکی زۆر لەدەست دەدات.
لە یاری نێوان سەلتاڤیگۆ و ریاڵ مەدرید لە هەفتەی ١٢ی لالیگا کاتێک یاریەکە ٤-٢ بە سودی یانەی ریاڵ مەدرید بە کۆتا هات، هەردو یاریزانی ریاڵ مەدرید ناچۆ و کاسیمێرۆ توشی پێکان بوون و ئەمڕۆ یانەکەیان پشکنینی پزیشکی بۆ ئەو دوو یاریزانە ئەنجامداو پێکانیانی راگەیاند.
 رۆژنامەکانی ئیسپانیا بڵاویان کردەوە ناچۆ ماوەی ٦ هەفتە لە پێکان دووردەکەوێتەوەو کاسێمێرۆش بۆ ٣ هەفتە لە یانەکە دادەبڕێت و هەردو یاریزان پێکان لە ئەژنۆ و ماسولکەکانیاندا هەیە.





PM:06:44:12/11/2018