خوشکەکەی رۆناڵدۆ هاتە دەنگ


خوشکێکی رۆناڵدۆ لەسەر ئەوەی تۆپی زێڕینی ٢٠١٨ بە لۆکا مۆدریچی کرواتی ودراو رۆناڵدۆ لە خەڵاتە گرنگە بێبەشکرا،دێتە دەنگ و بەرپرسانی باڵۆن دۆر بە مافیا ناو دەبات.
دوای ئەوەی شەوی رابردو لۆکا مۆدریچی کرواتی توانی تۆپی زێڕینی ٢٠١٨ لەسەر حسابی رۆناڵدۆ بباتەوەو بۆ یەکەمجار لە مێژوویدا بەدەستی بهێنێت، ئەمەش خوشکی رۆناڵدۆ"ئیما ئەڤێرۆی نیگەران کردووەو لە ئینستاگرامی خۆی پۆستێکی کردووەو نوسیویەتی" بە داخەوە ئێمە لە جیهانێکدا دەژین مافیاکان و پارە خۆرەکان فەرمانڕەوایی دەکەن.
ئەمە قسانەی خوشکی رۆناڵدۆ لە کاتێکدایە مۆدریچ توانیبوی خەڵاتی زە بێستی فیفاو خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەوروپاش بباتەوەو ئەستێرە کرواتیەکە لە لایەن رۆژنامەنوسانی جیهانەوە توانیویەتی زیاتر لە ٧٠٠ دەنگ بەدەست بهێنێت و رۆناڵدۆ نزیکەی ٤٠٠ دەنگی بەدەستهێناوە.






PM:11:36:04/12/2018