سەرۆکی ریاڵ مەدرید بە لێدوانێک رۆناڵدۆ بێدەنگ دەکات
لە کاتی کۆتاییهاتنی ئاهەنگی باڵۆن دۆری ٢٠١٨ کە خەڵاتەکانی لە شاری پاریسی فەرەنسا دابەشکرا، سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدرید بە لێدوانێک رۆناڵدۆ بێ دەنگ دەکات و مۆدریچ بە باشترین یاریزان ناو دەبات.
دوای ئەوەی مۆدریچ بووە باشترین یاریزانی جیهان و تۆپی زێڕینی ٢٠١٨ی بردەوە، هەندێک پێیان وابوو ئەو یاریزانە شایەنی تۆپەکە نیەو رۆناڵدۆ شایەنی بووە.
پێرێز دەڵێت" مۆدریچ لە ناوەوەو دەرەوەی یاریگاش باشترین بوو، ئەو هەموو خەڵاتە تاکە کەسییەکانی لە ٢٠١٨ بردەوە، کەس گومانی نیە ئەو شایەنی باشترینەو کەسیش لە ئەو باشتر نیە.
دەشڵێت تا ئێستا دە یاریزانی ریاڵ مەدرید ئەم خەڵاتەیان بردۆتەوە، ئەمە جاری کۆتایی نابێت و لەدوایشدا خەڵاتی تر بەدەست دەهێنن یاریزانانی یانەی ریاڵ مەدرید.
AM:12:28:05/12/2018