کاتی جامی سوپەری ئیتاڵیا دیاری کرا


ئەمڕۆ چوارشەممە یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا، کاتی یاری جامی سوپەری ئیتاڵیای دیاری کردو بڕیارە یاریەکە لەوڵاتی سعودیە لە مانگی یەکی ساڵی نوێ ئەنجام بدرێت.
یاریەکە لە نێوان یۆڤانتۆسی پاڵەوانی خولی ئیتاڵیاو جامەکە و ئەیسی میلانی دووەمی جامی ئیتاڵیا ئەنجام دەدرێت و بڕیاریشە لە ١٦-١- ٢٠١٩ لە سعودیە لە شاری جەددە بەڕێوە بچێت، براوەشیان دەبێتە پاڵەوانی سوپەری ئیتاڵیا.
یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا بۆ ئەوەی بڕە پارەیەکی زیاتری دەستبکەوێت بڕیاریدا ئەو یارییە بباتە وڵاتی سعودیە.






PM:06:00:05/12/2018