ڤیدیۆ: یانەی ریاڵ مەدرید سەرکەوت بۆ قۆناغی شانزە


لە جامی شای ئیسپانیا ، یانەی ریاڵ مەدرید بە بردنەوەیەکی گەورە، توانی سەرکەوتن بۆ قۆناغی شانزەی جامی شای ئیسپانیا بەدەست بهێنێت، ئەمەش دوای ئەوەی بە ئەنجامی ٦-١ لە یانەی مێڵیای بردەوە.

گۆڵەکانی یانەی ریاڵ مەدرید لە لایەن یاریزانان، ئیسکۆ دوو گۆڵ، و ئەسینسیۆ دوو گۆڵ و ڤینسیۆس و خافی سانچێز تۆمارکران.
بەم سەرکەوتنە، یانەی ریاڵ مەدرید بە ئەنجامی هەردو یاری چوون و هاتن توانی ١٠-١ یاریەکە بباتەوەو راستەوخۆ بگاتە قۆناغی شانزەی جامەکە.






PM:08:10:06/12/2018