هێرشبەرەکەی ئاتلەتیکۆ مەدرید دووردەکەوێتەوە



هێرشبەری بەتوانای یانەی ئاتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی، دییگۆ کۆستا، بەهۆی پێکانێکی قورسەوە ماوەیەکی زۆر لە یانەکەی دووردەکەوێتەوە.
یانەی ئاتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی بڵاوی کردۆتەوە، کۆستا  نەشتەگەری لە قاچیدا بۆ کراوەو بەو هۆیەشەوە ماوەی ١٠ هەفتە دووردەکەوێتەوەو ناتوانێت لە چەند یارییەکی یانەکەی ئامادە ببێت.
شەوی رابردووش لە جامی شا نەیتوانی ئامادە بێت و یانەکەی توانی ٤-٠ یاریەکە بباتەوەو سەرکەوتن بۆ قۆناغی شانزە بەدەست بهێنێت.





PM:11:12:06/12/2018