لێدوانی راهێنەری بەرشەلۆنە لەسەر یاریەکەی ئیسپانیۆل
بڕیارە سبەی شەممە یانەی بەرشەلۆنە لە گەری ١٥ی خولی ئیسپانیا رووبەڕووی یانەی ئیسپانیۆل ببێتەوەو یاریەکەش لە یاریگای یانەی ئیسپانیۆل لە کاتژمێر ١٠:٤٥ خولەک ئەنجام دەدرێت.
ئەمرۆ راهێنەری بەرشەلۆنە ڤاڵڤێردی بەشداری لە کۆنفرانسێکی هەواڵی کردو باسی لە یاریەکە کردو رایگەیاند:" هیوام وایە یاریەکە بە سودی ئێمە بە کۆتا بێت، یانەی ئیسپانیۆل ئەم وەرزە لە وەرزی رابردوو جیاوازترەو گۆڕانکاری کردووەو واشی دەبینم یارییەکی بەهێز و قورس دەبێتو هیواشی خواست توندوتیژی لە یاریەکەدا رونەدات.
راشیگەیاند تا ئیستا پێكهاتەی سەرەکیم دانەناوەو ناشزانم ئارسور و سوارێز ئامادە دەبن یان نا، بەڵام لەوانەیە سوارێز ئامادەی یاریەکە ببێت.
دواتر وتی" ئێمە پێویستە دەست بەسەر یاریەکەدا بگرین و تۆپ لە لای خۆمان بهێڵینەوەو هیواشم وایە بردنەوە تۆمار بکەین و سێ خاڵ بەدەست بهێنین.
PM:08:46:07/12/2018