راهێنەری ریاڵ مەدرید لەسەر رۆناڵدۆ هاتە دەنگ


وا بڕیارە رۆژی چوارشەممە، یانەی ریاڵ مەدرید لە کۆتا یاری خۆیدا لە قۆناغی گروپەکانی خولی یانە پاڵەوانەکان میوانداری یانەی سیسکامۆسکۆی روسی بکات و یاریەکەش لە کاتژمێر ٨:٥٥ خولەک بەرێوە دەچێت.
سۆلاری راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی" دەمانەێت هەموو ئاستی خۆمان پێشکەش بکەین و بردنەوە تۆماربکەین،ئامانجی ئێمە هەموو نازناوەکانەو کێبڕکێیان دەکەین.
پاشان رایگەیاند هیوام وایە بە زووترین کات مارسێلۆ بگەڕێتەوە، چونکە ئەو یاریزانێکی گرنگ و گەورەی یانەکەیە، هەروەها بە ئاستی ڤینسیۆسیش دڵخۆشین.

دواتر ستایشی رۆناڵدۆی کردو رایگەیاند ئەو  بەشێکە لە مێژووی یانەی ریاڵ مەدرید و بە بردنەوەی نازناوەکانی لەو یانەیە جێگەی خۆی هێشتۆتەوە،کەس ناتوانێت حوکم لەسەر ئەو بدات وەکو یاریزانێکی یانەی ریاڵ مەدرید بۆ هەتا هەتایە دەمێنێتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە رۆناڵدۆ رۆژی دووشەممە رایگەیاندبوو ئەم کۆمەڵە یاریزانەی کە لە یۆڤانتۆس یاریان لەگەڵ دەکەم ، لە هەموو کۆمەڵەکانی تری مانچستەریونایتد و ریاڵ مەدرید ولیشبوونە باشتر بووە.

یاریەکە شەوی چوارشەممە لە قۆناغی کۆمەڵەکان لە جەولەی چوارەم لە یاریگای بێڕنابیۆ لە کاتژمێر ٨:٥٥ خولەک ئەنجام دەدرێت.




PM:07:05:11/12/2018