یانەی بەرشەلۆنە ماوەی دوورکەوتنەوەی دیمبلی راگەیاند



بەهۆی ئەو پێکانەی لە یاری نێوان بەرشەلۆنەو لیگانێس لە هەفتەی بیستەمی خولی ئیسپانیا توشی هات، یانەی بەرشەلۆنە بۆ ٢ هەفتە لە تواناکانی عوسمان دیمبلی فەرەنسی بێبەش دەبێت.
یانەی بەرشەلۆنە لە سایتی رەسمی خۆیەوە بڵاوی کردۆتەوە، عوسمان دیمبلی لە پاژنە پێیدا توشی پڕاند هاتووەو بەو هۆیەوە ماوەی دوو هەفتە لە یاریکردن  و یانەکە دووردەکەوێتەوە.
یەکەم یاری کە دیمبلی تێیدا بەشداری نەکات، یاری سیڤییایە لە جامی شای ئیسپانیا کە لە رۆژی چوارشەممە ئەنجام دەدرێت.





PM:06:37:21/01/2019