رۆناڵدۆ لە کاتی چوونی بۆ یۆڤانتۆس مارسێلۆی ئاگادارکردۆتەوە



رۆناڵدۆی ئەستێرەی یانەی یۆڤانتۆس، هاوینی رابردوو پێش ئەوەی لە یانەی ریاڵ مەدریدەوە پەیوەندی بە یانەی  یۆڤانتۆسی ئیتاڵیەوە بکات، مارسێلۆی لە چوون ئاگادارکردۆتەوەو پێی راگەیاندووە پەیوەندی بە یۆڤانتۆسەوە دەکەم.
لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ  تەلەڤزیۆنێکی وڵاتەکەی مارسێلۆ دەڵێت" ئێمە ئامادەکاریمان بۆ یاری کۆتایی وەرزی رابردووی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەرامبەر بە یانەی لیڤەرپوڵ دەکرد، لەکاتی راهێنانەکان رۆناڵدۆ بە منی وت لە یانەی ریاڵ مەدرید دەڕۆم و پەیوەندی بە یۆڤانتۆسەوە دەکەم.
دەشڵێت من تا ئەم کاتە ئەو قسەیەم بە کەس نەوت و نهێنیەکەی نێوانمانم نەدرکاند، دواتر رۆناڵدۆ بڕیارەکەی خۆی بردە سەرو بەبڕی ١٠٠ ملیۆن یۆرۆ چووە یانە ئیتاڵیەکەو ئێستاش گۆڵکاری ئەو خولەیە.
یانەی ریاڵ مەدرید توانی لە یاری کۆتایدا ٣-١ لە لیڤەرپوڵ بباتەوەو نازناوەکە بەدەست بهێنێت.





AM:10:53:11/02/2019