مارسێلۆ:تەنها لەم حاڵەتە لەیانەی ریاڵ مەدرید دەڕۆم



مارسێلۆی بەرگریکاری یانەی ریاڵ مەدرید رایدەگەیەنێت، تەنها لەیەک حاڵەتدا ریزەکانی یانەی ریاڵ مەدرید جێدەهێڵم.
لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا کە لەگەڵ کەناڵێکی بەرازیلی ئەنجامداوە، مارسێلۆ وەڵامی چەندین پرسیار دەداتەوەو  باسی چوونی دەکات لە یانەی ریاڵ مەدرید لە کۆتایی ئەم وەرزە.
مارسێلۆ دەڵێ' ئەگەر من شوێنێکم لە یانەی ریاڵ مەدرید نەبێت بۆ یاریکردن و ئەو یانەیە منیان نەوێت ئەوا لەم یانەیە دەڕۆم و چیتر یاری بۆ ناکەمەوە.
ئەم قسانەی مارسێلۆ لە کاتێکدایە کە رۆناڵدۆ چەند جارێک داوای لێکردووە یانەی ریاڵ مەدرید جێبهێڵێت و پەیوەندی بە یانەی یۆڤانتۆسەوە بکات، بەڵام ئەو تا ئێستا رەتیدەکاتەوە لە یانەکەی بڕوات، سەرەڕای ئەوەی چەند یاریەک وەکو یەدەگ  لە یانەکە مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت.





AM:06:41:12/02/2019