ڤیدیۆ:رۆماو پاریس سانجێرمان براوە بوون



لە دەستپێکی یارییەکانی چوونی قۆناغی شانزەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، ئەمشەو دوو یاری ئەنجامدراو تێیدا یانەکانی رۆمای ئیتاڵی و پاریس سانجێرمانی فەرەنسی توانیان بردنەوە بەدەست بهێنێنن.

لە یەکەم یاریدا یانەی رۆما لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی پۆرتۆی پۆرتوگالی کردو لە ئەنجامدا توانی یاریەکە ٢-١ بباتەوە.
دوو گۆڵەکەی رۆما زانیۆلۆ لە تایمی دووەم تۆماری کرد.
لە یاریەکی تر و لە ئەنجامێکی چاوەڕوان نەکراودا، یانەی مانچستەریونایتد لە بەردەم یاریگاو هاندەرانیدا ٢-٠ بە یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی دۆڕا.
دوای ئەوەی لە گێمی یەکەم لە گۆڵکردن سەرکەوتوو نەبوون، لە گێمی دووەم یانەی پاریس سانجێرمان توانی دوو گۆڵ لە لایەن یاریزانان" کیمبپیمپی و مباپی بکات و یاریەکە ٢-٠ بباتەوە.








PM:01:11:12/02/2019