سۆلاری لەسەر سزادانی بەیڵ و رامۆس هاتە دەنگ



لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا پێش یاریەکەی سبەینێیان بەرانبەر بە جیرۆنا، سۆلاری راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید لەسەر هەردو ئەستێرەی یانەکەی رامۆس و بەیڵ دێتە دەنگ.
رامۆس لە یاری ئەیاکس لە یاریزانێکیدا تا ناوبژیوان کارتی پێبدات و لە یاری گەڕانەوە یاری نەکات و بۆ چارەکی کۆتایی ئامادەبێت.
هەرچی بەیڵە لە کاتی گۆڵی سێیەمی یانەکەی کاتێک لە ئاتلەتیکۆیان کرد، بە دەستی ئاماژەی خراپی بەرامبەر هاندەرانی ئەو یانەیە کردو ئەویش لەوانەیە سزا بدرێت.
سۆلاری رایگەیاند رامۆس لە یاری ئەیاکس فاوڵی نەکرد تا کارتی زەرد وەربگرێت، ئەو پێشتر وەڵامی ئەوەی داوەتەوە  ئیتر نازانم بۆ سزا بدرێت.
هەروەها بەیڵیش ئەو ئاماژەی دەستی لە یاری دێڕبی مەدرید بەرامبەر بە ئاتلەتیکۆ مەدرید ئەنجامیدا شتێکی وا نەبوو، زۆر گەورە کراوە.

پاشان لەسەر یاریەکەی جیرۆنا رایگەیاند بە باشی ئامادەین و هیوامان وایە ئاستێکی باش پێشکەش بکەین.





PM:07:37:16/02/2019