ڤیدیۆ:یانەی ریاڵ مەدرید توشی دۆڕانێكی چاوەڕوان نەکراو بوو


لە خولی ئیسپانیاو لە هەفتەی ٢٤دا، یانەی ریاڵ مەدرید لە بەردەم یاریگاو هاندەرانیدا توشی دۆڕانێكی چاوەڕوان نەکراو هات و ٢-١ بە یانەی جیرۆنای کەتەلۆنی شکستی هێنا.
یاریەکە لە یاریگای بێڕنابیۆ ئەنجامدرا، هەرچەندە یانەی ریاڵ مەدرید لە گێمی یەکەم بە گۆڵی کاسێمیرۆ پێشکەوت ، بەڵام لە گێمی دووەم دوو گۆڵی لە لایەن ستوانی و پۆرتۆ لێکراو  یاریەکەی ٢-١ دۆڕان.
بەم شکستە یانەی ریاڵ مەدرید ٩ خاڵ دوای بەرشەلۆنە کەوتوو پلەی دووەمیشی لە دەستدا بۆ ئاتلەتیکۆ مەدرید.






PM:04:06:17/02/2019