دایکی رۆناڵدۆ قسەکانی کوڕەکەی لە ماڵەوە ئاشکرا دەکات


دایکی رۆناڵدۆ ئەو قسانە بڵاودەکاتەوە کە رۆناڵدۆی کوڕی دوای چوونە دەرەوەیان لە خولی یانە پاڵەوانەکان لە ماڵەوە وتبووی.
شەوی رابردوو لە یاری گەڕانەوەی چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان، یانەی یۆڤانتۆس ٢-١ لە بەردەم یاریگاو هاندەرانی بەرامبەر بە ئەجاکس  دۆڕاو کرایە دەرەوە.
دایکی رۆناڵدۆ رایگەیاند، رۆناڵدۆ کاتێک گەڕاوەتەوە بۆ ماڵەوە زۆر دڵتەنگ بووە،ئەو دەیویست ئەم وەرزە بگاتە یاری کۆتایی لەگەڵ یۆڤانتۆس، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو، ئەو وتوویەتی لە ساڵی داهاتوو ئەوە دەکەم و دەگەمە یاری کۆتایی.
هەروەها وتویەتی" من ناتوانم لە یاریەکەدا موعجیزە بخوڵقێنم، بەڵام لە خولی ئیتاڵیا رێگاکەمان راستەو لە چامپیۆنس لیگش بەخت یاوەرمان نەبوو، هێشتا ژیان بەردەوامەو دەگەڕێینەوە.





PM:08:27:17/04/2019