ڤیدیۆ:بەرشەلۆنە هەنگاوێکی تر لە نازناوەکە نزیک دەبێتەوە

یانەی بەرشەلۆنە هەنگاوێکی تر لە بردنەوەی نازناوی ئەم وەرزەی خولی ئیسپانیا نزیک دەبێتەوەو  توانی ٢-١ لە یانەی ریاڵ سۆسیداد بباتەوە.
یانەی بەرشەلۆنە لە بەردەم یاریگاو هاندەرەکانیدا، میوانداری سۆسیدادی کردو یاریەکەش لە هەفتەی ٣٣ی خولەکە بوو، کە تێیدا یانە کەتەلۆنیەکە توانی ٢-١ بردنەوە تۆماربکات.
دوو گۆڵەکەی بەرشەلۆنە لینگلێت و جۆردێ ئەلبا تۆماریان کرد.
یانەی بەرشەلۆنە ئێستا ٧٧ خاڵی هەیەو یەکەمی خولەکەیە.
ئەگەر بەرشەلۆنە لە دوو یاری داهاتوو براوە بێت، ئەوا دەبێتە پاڵەوانی ئەم وەرزەی لالیگا.







PM:11:48:20/04/2019