رۆناڵدۆ بووە باشترین یاریزان


ئێوارەی ئەمڕۆ یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا باشترینەکانی خولەکەی دیاری کردو توانی خەڵاتی باشترین یاریزان بە رۆناڵدۆی پۆرتوگالی بدات.
بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی لە یارییەکانی ئەم وەرزەی خولی ئیتاڵیا پێشکەشی کردو توانی ٢٢ گۆڵ بکات، رۆناڵدۆ لە لایەن یەکێتیەکەوە خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی سرا ئای پێدرا، ئەمەش دوای ئەوەی توانی یانەکەی بکاتە پاڵەوانی خولی ئیتاڵیا.
هەروەها خەڵاتی باشترین بەرگریکار بە کۆلیبالی یاریزانی یانەی ناپۆلی دراو خەڵاتی گۆڵکاریش بە کوالارێلای یاریزانی یانەی سەمپدۆریا درا.





PM:07:46:18/05/2019