هەواڵی چوونی بۆ گواردیۆلا بۆ یۆڤانتۆس بڵاودەبێتەوە


درەنگانێکی ئەمشەو، رادیۆیەکی ئیتاڵی ، هەواڵێکی چاوەڕوان نەکراوی لەسەر گواردیۆلا بڵاوکردۆتەوەو ئاشکرای کردووە ئەو راهێنەرە پەیوەندی بە یانەی یۆڤانتۆس دەکات.
رادیۆی سپۆرتیڤای ئیتاڵی ئەمشەو بڵاویکردەوە، گواردیۆلا پەیوەندی بە یانەی یۆڤانتۆسی ئیتالییەوە کردووەو ئەو راهێنەرە  گرێبەستێکی بۆ ٤ ساڵی داهاتوو واژۆکردووە.
بە پێی زانیارییەکانی ئەم سەرچاوەیە، هەموو شتێک کۆتایی هاتووەو تەنها راگەیاندنی رەسمی یانەی یۆڤانتۆسی ماوە.
پێشتر گواردیۆلا رایگەیاندبوو، پەیوەندی بە یانەی یۆڤانتۆسەوە ناکەم و وەرزی داهاتوو لە مانچستەرسیتی دەمێنمەوە.
یانەی یۆڤانتۆس بێ راهێنەرەو ئەلێگری لە هەفتەی رابردوو دوورخستۆتەوە.





AM:02:11:22/05/2019