جەیمس بایرن جێدەهێڵێت


جەیمس رۆدریگێزی کۆڵۆمبی کە یاریزانی یانەی ریاڵ مەدریدەو بە خواستن بۆ یانەی بایرن میونخ یاری دەکات، بڕیاریداوە لەم یانەیە بڕوات.
رۆژنامەکانی ئەڵمانیا بڵاویانکردۆتەوە، جەیمس لە یانەی بایرن میونخ جیادەبێتەوەو وەرزی داهاتوو بەردوام نابێت.
هەروەها یانەی ریاڵ مەدریدیش بەهۆی گەڕانەوە زیدان، نایەوێت ئەو یاریزانە بگەڕێنێتەوەو دەیەوێت بە یانەیەکی تری بدات .
جەیمس پێش دوو ساڵ بە خواستن چووە یانەی بایرن میونخ و لەم هاوینە خواستنەکەی کۆتایی دێت.





AM:01:51:23/05/2019